بڕی بارانبارین چەند بووە؟
کەشناسی: بۆ سبەی پێشبینى دابارین نیە
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ سبەی کە دەکاتە سێیەم رۆژی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشبینى دابارین نیە تەنها لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان نەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.4.2024، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەى ئاسمانى هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلە بەرزدەبێتەوە و پێشبینى دابارین نیە تەنها لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان نەبێت.
سەرەڕای ئەو پێشبینییانە بەڵام “ئێستا لە وەرزی بەهارداین ئەگەرى دروستبوونى گەواڵە هەورى ناوخۆیی و تاوە باران هەیە لە ناوچەى جیا جیا”، کەشناسی هەرێم وادەڵێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی لەلایەن کەشناسییەوە بڵاوکراوەتەوە بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بەم جۆرەیە:
پیرمام 27.0 ملم
سلێمانى 0.8 ملم
چەمچەماڵ 9.4 ملم
دهۆک 0.5 ملم
هەڵەبجە 0.8 ملم
ئاکرێ 1.8 ملم
ئامێدى 0.2 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 5.2 ملم
دەربەندیخان 4.6 ملم
حاجى ئۆمەران 1.2 ملم
هەڵەبجە 0.8 ملم
مانگیش 1.2 ملم
مەیدان 24.4 ملم
شەقڵاوە 1.3 ملم
ماوەت 2.2 ملم
قەڵادزێ 0.2 ملم
مێرگەسور 2.4 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
دووز 1.8 ملم