ئاهه‌نگێكی خێزانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەمشەو سینگڵەکان بۆیان نیە بچنە ناو ماجدی مۆڵ
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بڕیارێك له ماجدی مۆڵى سلێمانى ده‌رچووه، كه ئه‌مشه‌و سینگڵه‌كان بۆیان نییه بچنه ناو مۆڵه‌كه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگێكی خێزانى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گه‌نجێك له‌به‌رده‌مى ده‌رگاكه وه‌ستاوه به 964ـى وت، له كاتژمێر 3:00ـى عه‌سره‌وه هاتووه به‌ڵام رێگریان له چوونه ژووره‌وه‌ى كردووه.
وتیشی “پێیان وتین كاتژمێر 9:00 وه‌رنه‌وه ده‌تانكه‌ینه ژووره، كه‌چی ئێستا هه‌ر رێگریمان لێده‌كه‌ن”.
چه‌ند گه‌نجێكی دیكه له شاره‌زووره‌وه هاتوون و رێگه‌یان نه‌داوه بچنه ژووره‌وه، یه‌كێكیان به 964ـى وت، ئه‌گه‌ر رێگه‌مان نه‌ده‌ن ناچارن به‌م شه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه شاره‌زوور.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن