رێگایه‌كی گه‌شتیاریشه
رێگای حەوت گوندى ده‌ڤه‌رى زێباریان پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
رێگای سەرەکی حەوت گوند لە ناحیەی شێلادزێ تێکچووە و پێویستی بە نۆژەنکردەنەوەیە، شارەوانی شێلادزێش دەڵێت، ماستەرپلان بۆ رێگاكه دروستکراوه و ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
درێژی رێگاکە، یەک کیلۆمەترە و حەوت گوندی ده‌ڤه‌رى زێباریان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و رێگایەکى گەشتیارییە.
نازم زێباری، هاوڵاتیەکی ناحیەی شێلادزێ بە 964ـی وت، به‌هۆى بوونى چاڵ و قۆرتى زۆر زیانى بە ئۆتۆمبێلەکانیشیان گەیاندووە و هیواداره لایەنی پەیوەندیدار چارەسەرێکى بكات.
لایخۆشییه‌وه، سەربەست حسێن سەرۆکی شارەوانی شێلادزێ بە 964ـی وت، بەدواداچون بۆ پرۆژەی رێگاکە کراوە و ماستەرپلانیشی بۆ دروست کراوە، تەنیا چاوەرێی بودجەکەن بۆئه‌وه‌ى دەست بە دروستکردنی بكرێت.
پێشبینى ده‌كات ئه‌مساڵ ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بكرێت.
وتیشی “رێگاکە تەنیا رێگای گوندەکان نیە، بەڵکو رێگایەکی گەشتیارییە و لەوەرزی هاوین هاوڵاتیان روو لە روبار و شوێنی گەشتیاریەکانی ئەو ناوچەیە دەکەن”.
گونده‌كان بریتین له دێویکێ، خاستو ژووری، خاستو ژێری، هلورا، بەرێسکێ، سارکێ و لاتکا” كه زیاتر لە هەزار کەسیان تێدا نیشتەجێیە و 250 خانووش لەو گوندانە هەن .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن