هۆکار چییە؟
دوو رۆژە ناحیەی سلێمان بەگ و 10 گوند بێ کارەبان
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ماوەی دوو رۆژە ناحیەی سلێمان بەگ و نزیکەی 10 گوندی دەروبەری بێ کارەبان، کارەبای ناحیەکەش دەڵێت هۆکارەکەی پچڕانی چەند کێبڵێکە و بەدوایدا دەگەڕێن.
بە وتەی بەرپرسانی کارەبای ناوچەکە، بای بەهێز و باران بووەتە هۆی پچڕانی کێبڵەکان.
فازڵ عەباس ئیماملی، بەڕێوەبەری کارەبای دوزخورماتوو بە 964ـی وت، کێبڵەکانی کارەبای سنوورەکە زیانیان بەرکەوتووە و تیمەکانیان لە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی بچڕانی ئەو کێبڵانەن، بۆ ئەوەی بەزووی چاکی بکەنەوە.
وتیشی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانی فەرمانگەی کارەبا دەرچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی بچڕانەکە و بەردەوام دەبن تا دەگەنە ئەنجام و چارەسەری دەکەن.
دەشڵێت، بەشێکی زۆر لە تاوەر و کێبڵەکانی ناحیە و گوندەکانی سنووری خورماتوو کۆن بوون و پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە، لە سەرەتای مانگی پێنجەوە دەست دەکەن بە نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوەی ئەو کێبڵانەی، کە کۆنن و لە پچڕاندان.
داواش لە دانیشتوانی ناحیەی سلێمان بەگ و گوندەکانی دەوروبەری دەکات، کە ئارام بگرن و بەمزووانە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت و قەرەبووی بچڕاندنەکەشیان بۆ دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش