بیڵ گەیتس بڕوای بە ئایفۆن نییە
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
بیل گەیتس خاوەنی مایکرۆسۆفت نەیشاردووەتەوە کە سیستەمی ئەندرۆید بەپەسەندتر دەزانێ لەچاو ئای ئۆ ئێس، لەمەودواش ئیتر گالاکسییە نوێیەکەی لەگیرفان دەبێت.
بیڵ گەیتس لە چاوپێکەوتنێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کڵەب هاوس ڕایگەیاند مۆبایلی گالاکسی زی فۆڵد 4 بەکار دەهێنێ و بە باشتری دەزانێ لە ئایفۆن.
کڵەپ هاوس تۆڕێکی کۆمەڵایەتی چالاکەو زیاتر بۆ لایڤی دەنگ بەکاردێت.
بیڵ گەیتس باسی لەوە کرد کە سەردانی کۆریای باشوور کردووە بۆ بینینی سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ و وەرگرتنی دیارییەکەی کە مۆبایلێکی گالاکسی زی فۆڵد 4 بوو
بیڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و بە کۆکراوەی نزیکەی 19 ساڵ لە پێشەنگی دەوڵەمەنترین مرۆڤانی جیهان بووە، کە کۆتا جار ساڵی 2017 بوو.
بیل گەیتتس لەریزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهان چوارەمە و 109 ملیار دۆلاری هەیە، پێشتریش مایکرۆسۆفت سیستەمی تایبەتی خۆی هەبوو کە رکابەری ئاندرۆیدو ئای ئۆ ئێسی دەکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرکەوتوو نەبوو ، ساڵی 2015 دەستبەرداری بوو.