سکرین شووتی بڵند عەلی
رووبار خالید: رۆڵبینینی رۆمانسی هه‌ندێك بێزاركه‌ره
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ما و شانۆ رووبار خالید ده‌ڵێت، هێشتا بینینی نمایشی شانۆیی و فیلم له سینه‌ما، له كوردستان نه‌بووه به كولتوور، هه‌روه‌ها ده‌لێت رۆڵبینین له دیمه‌نی رۆمانسی بێزاركه‌ره
رووبار خالید كه به‌م دواییه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره دره‌وشایه‌وه، له پۆدكاستی “سكرین شووت”ی تۆڕی 964 به‌شداریی كرد و سه‌رنجه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو.
رووبار ده‌ڵێت، مێژووی ئێمه سه‌داسه‌د به دروستی نه‌نووسراوه‌ته‌وه و هه‌ركه‌سه‌و له رووانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌ینووسێته‌وه.
رووبار ره‌تیده‌كاته‌وه له درامای ئه‌دیابین مێژووی كورد و هه‌ولێر شێوێندرابێت، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س له كۆمێنت و نووسین وایان پێده‌ڵێن.
سه‌باره‌ت به رۆڵه‌كه‌ی له درامای ئه‌دیابین، كه رۆڵی كه‌سایه‌تیی نه‌رمینه و رۆمانیسییه، ده‌ڵێت، “رۆڵی رۆمانسی هه‌ندێك بێزاركه‌ره، بۆیه پرۆڤه‌ی و ئاماده‌كاریی زۆرم بۆ كرد”.
رووبار خالید به‌م دواییه له فیلمی سینه‌مایی شین و هه‌روه‌ها درامای ئه‌دیابین رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو، توانی سه‌رنجی بینه‌ران و چاودێران بۆخۆی رابكێشێت.
بۆ بینینی ته‌واوی پۆدكاسته‌كه ئه‌م لینكه كلیك بكه.