دوو بەیاننامەی جیاواز دەرچوون
“ئه‌مریكا باشی كشانه‌وه‌ی له عێراق نه‌كردووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا باسی كشانه‌وه‌ی له عێراق نه‌كردووه، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی دامه‌زراوه سه‌ربازییه باڵاكانی ئه‌مریكا و عێراق له به‌غدا ده‌رچووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردووی نێوان سه‌رۆكی دامه‌زراوه سه‌ربازییه باڵاكانی ئه‌مریكا و عێراق، كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دوو به‌یاننامه‌ی جیاواز ده‌رچووه.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی “كشانه‌وه و كۆتاییهێنان” به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا به‌یاننامه‌ی لایه‌نی سه‌ربازیی عێراق ده‌سته‌واژه‌ی روونی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له عێراق تێدایه.
وته‌بێژێكی حكومه‌تی عێراق ئه‌و دوو جۆره ده‌ربڕینانه‌ی له به‌یاننامه‌كان به “جیاوازی له ده‌سته‌واژه‌كان” وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها وته‌بێژ به ناوی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی عێراق و لیژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، جه‌خت له كۆتاییهێنانی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ماوەی چەند مانگێکە مشتومڕی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق ده‌كرێت و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێكهێنراوه ، لە ماوەی رابردووش‌دا هێزەکانی هاوپەیمانان باسیان لەوەکرد، ئەوان بە رێککەوتن هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە و ناکشێنەوە.