کەرکوک

هاوڵاتییەک لە نێو مەسعەدی ماڵەکەی گیانی لە دەست دا

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک هاوڵاتییەک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە هۆی پچڕانی پەتی ئەسانسۆرەکەی (مەسعەد)، کەوت و گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی لە هۆبەی ئێشگری پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ـی وت، هاوڵاتییەکه‌ لە ماڵەوە مەسعەدی هەبووە، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ویستوویەتی بچیتە نهۆمی سەرەوەی ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام په‌تی مەسعەدەکە پچراوە و كه‌وتووه‌، بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەکە وتیشی، هاوڵاتییەكه‌ كورده‌ و خه‌ڵكی گوندی دووبزنی سەر بە ناحیەی شوانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران