شاندێك دێنه هه‌ولێر
به‌غدا له وه‌رزشوانه دێرینه‌كانی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنەیەك لە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق دێنە هەولێر بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو وه‌رزشوانه دێرینانه‌ی كوردستان، كه لە حكومەتی عێراق موچە و ناسنامه‌یان هه‌یه و بۆ نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌یانبینن.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژانی دووشه‌ممه تا هه‌ینی لیژنەیەك لە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی وه‌رزش ده‌كه‌ن، بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو پاڵەوانانه دێرینانەی، كه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه موچه و ناسنامه‌یان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه و دووپاتی ئاماده‌بوون و مانه‌وه‌یان له ژیان بكرێت، تا موچەكانیان بەردەوام بێت و نەبڕدرێت.
وتیشی، داوا دەكەین لە رۆژانی دیاریكراودا ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی ناسنامه‌ی وه‌رزشوانی دێرین و پاڵه‌وانیان له عێراقدا هه‌یه، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی هەرێمی كوردستان بكه‌ن و پێداویستییە گرنگەكانیان وەك ناسنامەی وەرزشوانە دێرینەكان، كارتی نیشتمانی و دوو وێنەی كەسی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان بۆ نوێ بكرێته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشوان و پاڵه‌وانی پێشووی یارییه وه‌رزشییه‌كان له كوردستان، له ته‌ك هاوتا عێراقییه‌كانیان، مانگانه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه موچه‌یان پێده‌درێت وه‌ك وه‌رزشوانی دێرین.