ئەلباش دەرکرا
تیپه‌كه‌ی مێسی دۆڕا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، ئه‌و یانه‌یه‌ی مێسی یاریی بۆ ده‌كات، له جامی کۆنکاف بۆ یانه‌كانی ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌ڕاست ده‌ركرا، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە یانەی مۆنتێریی مەکسیکی دۆڕا.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان، ئینتەر مەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە مەکسیک دووچاری دۆڕان بوو به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ، ئه‌مه له كاتێكدا له یاریی چوونیشدا له یاریگه‌ی خۆشی‌دا به یانه مه‌كسیكییه‌كه دۆڕا بوو.
له یارییه‌كه‌دا مێسی به‌شداریی كرد، به‌ڵام هیچی پێنه‌كرا.
هه‌روه‌ها خۆردی ئه‌لبا له 10 خوله‌كی كۆتایی به كارتی سوور ده‌ركرا و ئینته‌ر مه‌یامییش له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه چووه ده‌ره‌وه.