پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
کێشەکان بەردەوامن
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستیپێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 21.5.2024 وەزارەتی دارایی عێراق دابه‌شكردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی راگه‌یاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەته‌كه‌دا هاتووه، “بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە رێکارەکانی دابینکردنی دارایی بۆ موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار”.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و قایمقامیەت و فه‌رمانگه‌كان کراوە، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەران و لقەکانیان، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی دارایی مانگانە.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان كۆتایی هات، هێشتا دیار نییه كه‌ی به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئایار ده‌نێرێت و هێشتا كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.