لە کەلار

13 کەس بەھۆی زۆر خواردنی نانی جەژنەوە براونەتە نەخۆشخانە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە یەکەم رۆژی جەژندا 82 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاریان کردووە لە کەلار، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، 13ـیان بەهۆی تێکچوونی گەدە و زۆرخواردنی نان و شیرینیی جەژنەوە چوونەتە نەخۆشخانەکە.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت، “نەخۆشخانەکە لە رۆژی پشوو و جەژندا بە رووی نەخۆشەکاندا کراوە بوو و چارەسەری پێویست بۆ 82 نەخۆش کراوە، کە بە هۆکاری جیاجیا سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، 13 لەو کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردووە، بەھۆی زۆر خواردنی نانی جەژن و شیرینییەوە ھەرس و گەدەیان تێکچووبوو و “پاش ئەنجامدانی چارەسەر بۆیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە”.

لە بۆنە و جەژنەکاندا بەشێک لە هاوڵاتیان بەهۆی زۆرخواردنەوە تووشی ئەو حاڵەتە دەبن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە گەرمیان تا دێت زیاد دەکا...

حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە گەرمیان تا دێت زیاد دەکات