هۆکارەکەی جەژنە

تا شەممە بازاڕی دراوی سلێمانی داخراوە

964+

پێشەوا محەمەد

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و هۆکارەکەشی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

بازاڕەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 10.4.2024ـەوە داخراوە و رۆژی شەممە 13.4.2024 دەکرێتەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بازاڕەکانی دراو لە هەرێم تەنیا لە نەورۆز و جەژنەکانی رەمەزان و قوربان دەکەونە پشووەوە.

وتیشی، “ئەگەر کەسێک لەو ماوەی بازاڕی دۆلار دادەخرێت کاری بازرگانی و بەپەلەی دراوی هەبوو، دەتوانێت لە کۆمپانیاکانی دەرەوەی بازاڕی دراوی سلێمانی کارەکەی بکات”.

داخستنی بازاڕی دراوی سلێمانی ئیختیاری نییە و دەبێت هەموو کۆمپانیا و دوکانەکانی ناوبازاڕەکە پێوەی پابەند بن.

جەبار گۆران وتیشی، “ئەگەر دوکاندارێک بیەوێت دوکان بکاتەوە دەبێت هۆبەی ئاسایشی بازاڕی دۆلارەکە و ئەنجومەنی بازاڕەکە ئاگادار بکاتەوە و رەزامەندیی لەسەر بدەن ئەوکاتە دەتوانێت دوکانەکە بکاتەوە”.

سێ رێنمایی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە

سێ رێنمایی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە