ئارسیناڵ لەگەڵ بایرن میونشن یەکسان بوو. فۆتۆ: X
کەس نەیبردەوە
ریال مه‌درید باری كه‌وته لێژی و بایرن میونشیش له له‌نده‌ن رزگار بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و دوو یاری له یارییه‌كانی چوونی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به یه‌كسانبوون كۆتاییان هات و ریال مه‌درید و ئارسیناڵ ئه‌ركی خۆیان قورس كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسیناڵ به 3-3 گۆڵ یه‌كسان بوون.
گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید، كاماڤینگا، رۆدریگۆ و ڤالڤێردی تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتییش، بێرناردۆ سێلڤا، فۆدین و گڤاردیۆل تۆماریان كرد.
له له‌نده‌نیش یاریی نێوان ئارسیناڵی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات.
گۆڵه‌كانی ئارسیناڵ ساكا و تروسارد تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی بایرنیش گنابری و هاری كه‌ین “به په‌ناڵتی” تۆماریان كرد.
له هه‌ردوو یارییدا 10 گۆڵ تۆمار كرا، به‌ڵام كه‌س براوه نه‌بوو، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌ركی ریال مه‌درید و ئارسیناڵ ئاسان نابێت.