لە کۆڕێ

بەھۆی دروست بوونی لافاو ھاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا

توانا نەقی

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە ئۆتۆمبێلێك بەتەواوی سەرنشینەکانیەوە لە کۆرێ وەردەگەڕێت، لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیان لەدەست دەدات.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆتۆمبێلەکە خێزانێکی تیادا بووە و شۆفێرەکەی خنکاوە و گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

دەشڵێت، سەرنشینەکانی دیکەی بریندارن.