لە هەولێر

تیمەکانی فریاگوزاری و هاتوچۆ هۆشداریی دەدەن

شۆڕش عەبدوڵا

تیمەکانی هاتوچۆ هۆشداری دەدەن بە شۆفێران کە تا دەتوانن شەقامەکانی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر بەکار نەهێنن بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە.

ئاوێکی زۆر لەسەر شەقامی 30 مەتری لە گەڕەکی تەیراوە کۆبووتەوە و تیمەکانی هاتوچۆ و فریاگوزاری لە شوێنەکەن و رێنمایی شۆفێران دەکەن نەچەنە ئەو جێگایە بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبنەوە .

پێداچوونەوە: توانا نەقی