ترسی لافاو هه‌یه
ئاو له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامێكی هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و به‌رده‌وام، كه له ئێواره‌وه ده‌ستیپێكردووه، له چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر ئاو كۆبووه‌ته‌وه و مه‌زراكان گیراون، ئاسته‌نگی بۆ هاوڵاتیان دروست بووه.
له شه‌قامه‌كانی 100 مه‌تریی نزیك به‌نزیخانه‌ی ئاكار، گه‌ڕه‌كی 21ی گوڵان، ژێر پردی سەیداوە، هه‌ولێری نوێ و بازاڕی له‌نگه، هه‌روه‌ها له ناحیه‌ی رزگاری و قه‌زای خه‌بات و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئاو كۆبووه‌ته‌وه و له ناحیه‌ی رزگار ئاو چووه‌ته چه‌ند ماڵێك.
هاوڵاتیان له سۆشیال میدیا لایفی راسته‌وخۆیان كردووه‌ته‌وه و دیمه‌نه‌كان پێشان ده‌دات كه له زۆر شوێنی دیكه‌ش ئاوی زۆر كۆبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی لافاو هه‌یه.