ترێندی جەژن
بوک و دش و خەزوور مونافەسەی گۆرانی بڵاوکردنەوەیانە
+964
پەری ساڵح
جەژنەکەی گەرم و گوڕە و هونەرمەندانیش هاوشێوەی موچەخۆران لەبری راکەراکی بازاڕ، پەلە و کێبڕکێی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەریانە نازانیت بۆ ئەم جەژنە گوێ لە کامیان بگریت.
عەزیز وەیسی و ژینای کچی بۆ لەیلی گۆرانی دەڵێن و سەیران عوسمانیش بە سکی پڕەوە کلیپی خۆشمدەوێیت بڵاودەکاتەوە.
عەبە کەریب، کلیپێکی نوێی ئامادەیە و ئەمجارەش بۆ پارەی دەڵێ، بەڵام پێچەوانەی بەرهەمی پێشووی دەڵێ پارە نییە و من یاریەکەش دەگۆڕم.
سامان عومەر و چۆپی فەتاح و میران عەلی و ئارام سەردار هەرێم محەمەد بەشێکی تری هونەرمەندانیش بۆ ئەم جەژنە جەژنانەی کلیپ و گۆرانییان هەیە.