مەشقەکانی یانەی هەولێر لە بەغدا. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەی هەولێر
جامی عێراق
ئه‌مشه‌و هه‌ولێر و نه‌ورۆز له به‌غدا یاریی ده‌كه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی گرنگیان له جامی عێراقدا هه‌یه.
ئه‌مشه‌و “سێشه‌ممه 9.4.2024” چوار یاری له قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی مه‌دینه له به‌غدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت یاریی ده‌كات.
هه‌ولێر به‌بێ راهێنه‌ره، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بدوله‌ئه‌میر له راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه دوورخرایه‌وه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی نه‌ورۆز له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه و چاوی له‌وه‌یه بگاته پێش كۆتایی جامی عێراق.
هاوكات دوو یاریی دیكه‌ش هه‌ن، قوه‌ی جه‌وییه و نه‌فتی میسان، مینا و شوڕته، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر 9:30 ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له قۆناغی هه‌شتی جامی عێراقدا هه‌ر یانه‌یه‌ك به یه‌ك بردنه‌وه ده‌چێته قۆناغی پێش كۆتایی و به دۆڕانیش ماڵئاوایی ده‌كات.