بۆ جەژن

سلێمانی چاوەڕوانی 50 هەزار گەشتیارە

964+

پێشەوا محەمەد

گەشتوگوزاری سلێمانی چاوەڕوانە لەم جەژنەدا 50 هەزار گەشتیار روو لە پارێزگاکە بکەن، وتەبێژەکەی دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە.

بەهۆی ئەوەی نەورۆز کەوتبووە مانگی رەمەزانەوە گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی کەم هاتبوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە جەژندا گەشتیارێکی زۆر بێنە پارێزگاکانی هەرێمەوە.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا رێژەی گەشتیار بۆ جەژنی رەمەزان بۆ پارێزگای سلێمانی 25 هەزارن و پێشبینی دەکەین بگاتە 50 هەزار گەشتیار.

وتیشی، “90%ـی ئەو گەشتیارانەی تا ئێستا هاتوون هاوڵاتیی پارێزگاکانی تری عێراقن و بەشەکەی تریشیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوونەتە ناو سلێمانی”.

بەهەمان شێوەی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە سەرجەم پارێزگاکان چاوەڕوانی گەشتیارێکی زۆر دەکەن.

بە قسەی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئەو گەشتیارانە سەرەتا دێنە ناو سەنتەری سلێمانی و پاشان بە سەیرانگاکاندا بڵاودەبنەوە.

لە سلێمانی دووبارە پۆلێنی دامەزراوە گەشتیارییە تایبەت...

لە سلێمانی دووبارە پۆلێنی دامەزراوە گەشتیارییە تایبەتەکان دەکرێت