لە کوێ؟
مین بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە گوندی ساڵیاوای سەر بە قەزای پێنجوێن مین بە دەموچاوی کەسێکدا تەقییەوە و بە سەختی برینداری کرد.
کاروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی ساڵیاوە لە نزیک سەنتەری قەزای پێنجوێن مین بە دەموچاوی کەسێکدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە.
وتیشی، ئەو کەسە هێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن و دوای چارەسەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن راشیگەیاند، ئەو کەسەی مینی پێدا تەقیوە تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، جۆری ئەو مینەی پێیدا تەقیوەتەوە نەزاندراوە.
لە مانگی رەمەزاندا ئەمە دووەم جارە حاڵەتی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن روودەدات و لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا مینێکی جۆری ڤالمارا بە دوو گەنجی دانیشتووی پێنجوێندا تەقیەوە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەوی دیکەش دوای نۆ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی ئەویش گیانی لەدەست دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا