مانگانە موچەیان بۆ دێت

لیستی موچەی وانەبێژان بۆ بەغدا دەنێردرێت بۆ ئەوەی بکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، دوای جەژن لیستی موچەی وانەبێژان لەسەر بنەمای بەگرێبەستبوونی “کۆی وانەبێژان” ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکرێت، بۆئەوەی سەرجەم وانەبێژان بکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی و مانگانە لەگەڵ هاتنی موچەی فەرمانبەران موچەی ئەوانیش بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، دوای جەژنی رەمەزان، لیستی موچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو ئاراستەی حکومەتی فیدڕاڵ دەکرێت و مانگانە لەگەڵ فەرمانبەران موچەکانیان بۆ بێت.

وەزیری پەروەردە دەڵێت، لە 16.4.2024 وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.

ئالان حەمە سەعید داوا لە هەموو لایەک دەکات، پاڵپشتی ئەم بڕیارە حکومەت بن بۆ سەرخستنی.

دوێنێ وەزارەتی پەروەردە لە ئاگاداریەکدا داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکات زانیارییەکانیان لە سیستمی ئی پەروەردە نوێبکەنەوە و وادەی ئەم نوێکردنەوەیە هەفتەیەکی ماوە.

وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەبێژان: زانیارییەکانتان تۆمار...

وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەبێژان: زانیارییەکانتان تۆمار بکەن