لە دوکانێکی شیرینی سلێمانی

پاشماوەی جرج لە شیرینەکانی دوکانێک دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا

964+

فەهمی نەبی

قایمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر یەک تۆن لوقم کە ئامادەکرا بوو بۆ فرۆشتن، دەرکەوتووە پاشەڕۆی جرجی تێدابووە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ی وت، کاتێک لیژنەکان سەردانی ئەو دوکانەیان کردووە، پاشماوەی جرج لە لوقمەکان بینراون و ئەو سینیانەی بۆ دروستکردنی لوقم تەرخانکرابوون هەمووی ژەنگاوی بوون.

بەوتەی سەرۆکی  لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە دوکانەکە دەست بەسەر (850) کیلۆگرام لوقم و (150) کیلۆگرام لوقمە قازیدا گیراوە و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەو بڕە لوقمەی دەستی بەسەرداگیراوە، لەلایەن لیژنەیەکەوە لەناوبراوە.

کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا

کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا