قایمقام لیژنه‌یه‌كی راسپارد
ئه‌و مێردمنداڵه‌ى ئاكرێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌وت گه‌ڕێندرایه‌وه لاى كه‌سوكاره‌كه‌ى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌واڵ درایه قایمقامیه‌تى ئاكرێ، كه مێردمنداڵێكى ئه‌و قه‌زایه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى شار ده‌خه‌وێت، به دواداچوونیان بۆ كردوو، زانیارییه‌كان راست ده‌رچوون.
مێردمنداڵه‌كه ته‌مه‌ن 15 ساڵه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى دایك و باوكى له یه‌كتر جیابووینه‌وه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌وت.
دلاوه‌ر میكائیل بوزۆ، قایمقامى قه‌زاى ئاكرێ به 964ـى وت، لیژنه‌یه‌كی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌نته‌رى منداڵى بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ت راسپارد و منداڵه‌یان به كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاشنا كرده‌وه.
وتیشی “به‌هۆى جیابوونه‌وه‌ى دایك و باوكى له‌گه‌ڵ باپیر و داپیر ده‌ژیت و بارى ده‌روونیشی ته‌واو نه‌بوو، بۆیه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌وت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به كه‌سوكاره‌كه‌ى وتراوه ئه‌گه‌ر پێیان باش بێت ده‌یبه‌نه لاى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی دهۆك و له‌وێ سه‌رپه‌رشتى بكرێت.
قایمقامییه‌تى ئاكرێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌سه‌ر ژیانى ئه‌و مێردمنداڵه نووسراوه، كێشه‌و گرفته‌كانى دیاری ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویست بێت هاوكارى زیاترى ده‌كات .