شه‌قامه‌كه‌شی به‌ردڕێژ كرا

نافوره‌كه‌ى سه‌نته‌رى ناحیەی بیارە ته‌واوكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دروستكردنى نافوره‌یه‌ك له‌ سه‌نته‌رى  ناحیه‌ى بیاره‌ى سه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتایی هات و سیمایه‌كی دیكه‌ى به‌ بازاڕى ئه‌م ناحیه‌یه‌ به‌خشی.

پرۆژەی دروستکردنی نافورەكه‌ بە بڕى 54 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بە شێوازی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ، لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجەو سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە جێبەجێ کرا.

پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چاکردن و بەردرێژکردن و دروستکردنی نافورە.

ناحیه‌ى بیاره‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌كه‌ بۆ جوانترکردنی سیمای ناو بازاری بیارە و خزمەتکردنی کەرتی گەشتیارییە.

لە بیارە چوار کەس شوێنەواریان هەڵکەند و ئاسایش دەستگیر...

لە بیارە چوار کەس شوێنەواریان هەڵکەند و ئاسایش دەستگیریکردن