گەشتیارەکان سکاڵا دەکەن

دەستەی گەشتوگوزار: کۆمپانیا عێراقییەکان فێڵ لە گەشتیاران دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

دەستەی گەشتوگوزار داوای لە حکومەتی عێراق کردووە رێگری بکات لەو کۆمپانیا گەشتیاریانەی کە مۆڵەتیان نییە و لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە گەشتیار دەهێننە هەرێمی کوردستان، دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانە فێل دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.4.2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، زۆر جار گەشتیارە عێراقییەکان سکاڵایان لەلای ئەوان تۆمارکردووە کە ئەو کۆمپانیایانە فێڵیان لێدەکەن و ئەم بابەتەیان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.

“گەشتیارەکان دەڵێن ئەو کۆمپانیایانە فێڵیان لێدەکەن و نایانبەنە ئەو هۆتێلەی کە بەڵێنیان پێدەدەن، ئەو بڕە ژەمە خواردنەشیان پێنادەن کە پێشتر لەسەری رێککەوتوون”، ئیبراهیم عەبدولمەجید وای وت.

سکاڵایەکی دیکەی ئەو گەشتیارانەی کە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان ئەوەیە، لەدوای گواستنەوە داوای پارەی زیاتریان لێدەکەن.

پێشتر ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە و لە بازگەکان پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و گوڵ و شیرینییان دەدەنێ، “لەگەڵ ئاسایشیش هەماهەنگی کراوە هیچ گەشتیارێک لە پێنج خولەک زیاتر راناگرن و لە بازگەکان بەڕێیان دەکەن”.

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ جەژنی رەمەزان چاوەڕوانی گەشتیار...

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ جەژنی رەمەزان چاوەڕوانی گەشتیارێکی زۆرین