بزانە هەڵەکە چییە؟

خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان ھەڵە لە کتێبێکی پزیشکی دەدۆزێتەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

تەها خالید، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیانە و دانیشتووی قەزای کفرییه،هەڵەیەک لە ناوەڕۆکی کتێبی:(Division’s Self-assessment in Medicine)دەدۆزێتەوە.

کتێبەکە کتێبێکی نێودەوڵەتی پزیشکیە و لە بواری هەناویدا نوسراوە.

تەھا خالید، بە964ـى وت،”لە کۆتاییەکانی ساڵی پار، لەکاتی خوێندنەوەی چاپتەری 15ی کتێبەکەدا ھەستم بەوە کرد، کە یەکێک لە پرسیارەکانی ناو کتێبەکە لە رووی پزیشکییەوە لەگەڵ وەڵامەکاندا ناگونجێت و هەڵەیە”.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی لە چەند سەرچاوەیەکیترەوە دڵنیابوومەوە لە ھەڵەی کتێبەکە، لەڕێگەی ئیمەیڵەوە نوسەری کتێبەکەم ئاگادار کردەوە، بۆم روونکردەوە کە ھەڵەیەک لە کتێبەکەیدا ھەیە.

لەسەرەتای مانگی رەمەزان، نوسەری کتێبەکە وەڵامی ئیمەیڵەکەى داوەتەوەو بە وتەى تەها خالید، دانی بەوەدا ناوە کە ھەڵەی کردوە، پێی وتووە لە چاپی نوێی کتێبەکەدا ئەو ھەڵەیە راست دەکاتەوە.

تەھا زۆر دڵخۆشە بە دۆزینەوەی ئەو ھەڵەیە لە کتێبێکی بە ناوبانگی بواری پزیشکی، دەڵێت مامۆستایانی کۆلێجەکەشم پاڵپشتم بوونە ئەوە زیاتر دڵخۆشی کردوم.

پێداچوونە: وریا فەتاح

وەشانخانەی پەیک سێ کتێبی نوێی بڵاوکردەوە

وەشانخانەی پەیک سێ کتێبی نوێی بڵاوکردەوە