ئەحمەد رۆناک

دوای دوو ساڵ دابڕان جەژنانەی هەیە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هونەرمەند ئەحمەد رۆناک، دوای دوو ساڵ دابڕان بۆ جەژنی رەمەزان کلیپێکی نوێ بەناوی “ناهێڵم” بڵاودەکاتەوە

گۆرانی ناهێڵم ئاوازی ئەحمەد رۆناک خۆیەتی و لەلایەن بازۆ پڕۆدەکشنەوە کاری بۆ کراوە، وەک خۆى خۆى باسى دەکات عاشقانەیە و بۆ ئەوین وتراوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی،”نامەوێت کارەکانم زۆر و بۆر بن، بەڵکو دەمەوێت ئەوەی بڵاویدەکەمەوە دواتر لێی پەشیمان نەبمەوە”.

ئەحمەد رۆناک، لە ساڵی 2005ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، کۆتا کاری لە ساڵی 2022 بڵاوکراوەتەوە، کە سێ گۆرانی بوو لە کلیپێکدا.

داڕشتنەوەی : پەری ساڵح

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ