بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی

سبەی شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە

964+

فەهمی نەبی

پێشبینىیەکانی کەشناسی ئەوەیە، سبەی لە کاتەکانی بەیانیدا، شەپۆلێکى باران بارین و هەورە بروسکە بەشێوەی پچڕ پچڕ لەگەڵ خێرایی با، چەند ناوچەیەکی هەرێم بگرێتەوە.

کەشناسی دەڵێت، ئەو شەپۆلە سەرەتا روو لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکورى هەرێم دەکات، پاشان سەرجەم ناوچەکانى ترى هەرێم دەگرێتەوە.

لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا بەم رێژەیەی خوارەوە باران لە چەند ناوچەیەک باریووە و زۆرترینی لە ناحیەی مانگێش بووە کە 36.8 ملیم بووە.

دهۆک 1.1 ملم
زاخۆ 1.7 ملم
ئاکری 2.2 ملم
ئامێدى 10.6 ملم
بامەرنێ 9.2 ملم
بارزان 4.6 ملم
حاجى ئۆمەران 0.4 ملم
مانگیش 36.8 ملم
باتوفە 10.2 ملم