دەزگا راگەیاندنە فەرمیەکانی سعودیە وادەڵێن

مانگ نەبینرا و سبەی تەواوکەری رەمەزانە

964+

فەهمی نەبی

دەزگا راگەیاندنە فەرمییەکانی سعودیە بڵاویانکردوەتەوە، لیژنەی بینی مانگ نەیتوانیوە مانگ ببینێت و سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

دەزگا فەرمییەکانی سعودییە دەڵێن، دوو بنکەی فەرمی بینینی مانگ، ئێوارەی ئەمڕۆ نەیانتوانیوە مانگ ببینن، بۆیە بڕیاردەدرێت سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان بێت.

لە چیای گڵەزەردە دوور لە چاوی هاوڵاتییان چاودێری مانگ ...

لە چیای گڵەزەردە دوور لە چاوی هاوڵاتییان چاودێری مانگ دەکرێت