سۆراغكردن
ئایا سبه‌ى ته‌واوكه‌رى مانگى ره‌مه‌زانە یان دەکرێتە جەژن؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ 29مین رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه و هاوڵاتیانى هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕێن بۆ سبه‌ینێ بڕیار له‌سه‌ر جه‌ژن یان ته‌واوكه‌رى ئه‌م مانگه بدرێت.
964 بۆ سۆراغى ئه‌م بابه‌ته، په‌یوه‌ندی به ئارام شێخ جه‌مال محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كرد، پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری ئه‌م مانگه ده‌بێت و دووسبه‌ى ده‌كرێته جه‌ژن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له رێگه‌ى لیژنه لاوهكییهكهیانهوه له شاخى شنروێ چاودێریی بینینى مانگ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بوون به جه‌ژن، یان ته‌واوكه‌رى مانگی رەمەزان له سبه‌ینێدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.