لە ئێستاوە گیراوە

بۆ جەژنی رەمەزان نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانی دوکان دیاریکران

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

بەهۆی ئەوەی پشوەکانی بەهاری ئەمساڵ کەوتنە مانگی رەمەزانەوە، کەپر و کابینە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان بێ گەشتیاربوون، بەڵام چەند رۆژێک ماوە بۆ جەژن بەشێکی  کابینە و کەپرەکان لە لایەن هاوڵاتیانەوە گیراون و بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان دەڵێت، نرخی شوێنە گەشتیارییەکان دیاریکراوە.

پێشبینی دەکرێت رۆژانی جەژن ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەراست و خواروی عێراق، سەردانی ناوچەگەشتیاریەکانی قەزای دوکان بکەن.

هەڵگورد نوری، خاوەنی یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکانە هاوکات وتەبێژی پڕۆژەگەشتیاریەکانی دوکانە، ئەو  بە 964ـی وت، “بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان  کەپرو کابینە گەشتیارییەکانمان پێشوەختە لە لایەن گەشتیارانەوە گیراون و داواکاری پێشوەختەمان هەیە و خواستی لەسەرە”.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی لەناوەڕاست و خوارووی عێراق، پشووی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات خواست و داواکاری لەلایەن گەشتیارانەوە لەسەر کەپرو کابینە گەشتیاریەکان زیاد دەبێت”.

رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان بۆ 964 وتی،”بەهاوکاری ئیدارەی قەزای دوکان و  کۆمەڵەی میوانخانەکان، نرخی کەپرو کابینە گەشتیاریەکان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان دیاریکراوە، نرخی کەپر لە نێوان 25 بۆ 60 هەزار دینارە، نرخی کابینەی ئاسایی لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە بۆ 24 کاتژمێر، نرخی کابینەی دوونهۆم و VIP لەنێوان 300 بۆ 380 هەزار دینار دیاریکراوە، ئەم نرخانە تەنیا بۆ رۆژانی جەژنە، لە رێگەی لیژنەیەکەوە چاودێری نرخی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین”.

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان پێشبینی دەکات رۆژانی جەژن نزیکەی 70 بۆ 80 هەزار  گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیاریەکانی قەزای دوکان بکەن.

بەپێی زانیارییەكانى 964، لە سنووری قەزای دوكان زیاتر لە 100 شوێنی مۆڵەتپێدراو و زیاتر لە سێ هەزار كەپر و ناوچەی گەشتیاری و نزیكەى هەشت كیلۆمەتر ناوچەى گەشتیاریش له كەنار زێى بچووك هەیه.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دوکان قەرەباڵغترین رۆژی جەژنی بەخۆیەوە بینی

دوکان قەرەباڵغترین رۆژی جەژنی بەخۆیەوە بینی

سۆراغ: نرخی کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان گەیشتۆتە 100هەزا...

سۆراغ: نرخی کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان گەیشتۆتە 100هەزار دینار