لە کوێ؟
هەورەبروسكە گیانی لە پێشمەرگەیەك سەندەوە
964+
ئەحمەد شەمزین
غەفور محه‌مه‌د پێشمەرگە لە لیوای 15ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئەمڕۆ دووشه‌ممه بە هەورەبروسكە گیانی لەدەست دا.
پێشمه‌رگه‌كه له شوێنی ئەركی خۆی له ناحیەی دیبەگەی سەر بە مه‌خمور بووە، خۆیشی دانیشتووی قەزای خەباتە، خێزانداره و خاوەنی سێ كوڕ و كچێكە.
بە پێی قسەی شایەتحاڵێك رووداوەكە كاتژمێر 5 بەیانی روویداوە.
هاوكات رامیار قادر به‌رپرسی نووسینگەی فه‌وجی 2ی سه‌ر به لیوای 15ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رووداوەكەی بۆ 964 پشتڕاست كردەوه.
له دوێنێوه شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران و سه‌رما هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ر دوێنێش له گوندێكی سه‌ر به به‌رده‌ڕه‌ش هه‌وره‌بروسكه سه‌قفی ماڵێكی كون كرد و زیانی زۆری پێگه‌یاند.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا