سنگڵەکانیش زەوى وەردەگرن
لیستى ئەو فەرمانبەرانەى زەویان وەرنەگرتووە ئامادە دەکرێن
964+
بڕوا مجید _شارەزوور
شارەوانى قەزاى شارەزوو، داواى لیستى فەرمانبەرانى قەزاکە دەکات ئەوانەى زەویان وەرگرتووە و ئەوانەشى سودمەند نەبوون.
نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور بە 96ـى وت، لەلایەن هەردوو شارەوانی شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن ئاگادار کراینەوە کە ئامار و لیستی ئەو فەرمان بەرو مامۆستایان بۆ بنێرین کە لەوەرگرتنى زەوى سودمەند بوون و ئەوانەشى سودمەند نەبوون.
بە وتەى نەبیل حەمە ساڵح، دەبێت رۆژى 8.4.2024، قوتابخانەکان ئامارەکە ئامادە بکەن و بۆیان بنێرن.
لە سنوری پەروەردەی شارەزوور 1700 فەرمانبەرو مامۆستاى میلاک، بەشێکیان پێشتر زەویان وەرگرتوەو ژمارەیەکى زۆرییشیان تائێستا سودمەند نەبوون.
ساڵانى پێشو، پێدانى زەوى تەنیا فەرمانبەرا و مامۆستایانەى دەگرتەوە کە خێزاندار بوون، بەڵام وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارەزوور باسى دەکات، ئەمجارەیان داوایان لێکراوە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەش بنوسن کە سینگڵن و تائێستا زەویان پێنەدراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح