بەتەقەی هێزە ئەمنیەکان

دوو کۆڵبەر لە رۆژهەڵات بریندر بوون

964+

توانانەقی

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەردین وەیسی و ئەحەدی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییە سنوورییەکان و تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە مەودایەکی نزیکەوە کراوەتە ئامانج و بەسەختی بریندار بووە.

دەشڵێت، ئەو کۆڵبەرە سینگ، سک و دەستی بە گولەی ساچمەیی ئەو هێزانە پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرەکەی دیکە خەڵکی گوندی هەورامانی تەختە و سەربە شاری سەڵاوایە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان بریندار کرا و لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستیەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە مانگی سێی ئەمساڵدا 13 کۆڵبەر کوژراون و 78ـی دیکەش بریندار بوون.

پێنج کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

پێنج کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون