"ده‌نا بایكۆت به‌رده‌وام ده‌بێت"
وانه‌بێژانى گه‌رمیان تا دواى جه‌ژن مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
مامۆستایانى وانه‌بێژى گه‌رمیان مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت تا دواى جه‌ژن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى بباته‌سه‌ر كه به وانه‌بێژانى داوه، ئەگینا ده‌ڵێن “بایكۆت و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
محەمەد حەسەن، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ له گه‌رمیان به 964ـى وت، ئێستا دۆخى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم باشه و دۆخى موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش به‌ره‌و باشی ده‌چێت، بۆیه پێویسته به‌ڵێنه‌كان بۆ وانه‌بێژان بباته سه‌ر.
وتیشی “ئه‌گه‌ر تا دواى جه‌ژن حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنه‌كانى نه‌باته‌سه‌ر بایكۆت و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن