تەنیا لە رەمەزاندا

لە پێنجوێن دەستبەسەر زیاتر لە 500کیلۆگرام مەوادی بەسەرچودا گیراوە

964+

کامیار کەمال_ پێنجوێن

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە 500 کیلۆ موادی بەسەرچووی دەستبەسەردا گرتووە.

سەروەر کەریم، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامەتی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بە بەردەوامی لیژنەکانیان لەناو بازاڕدا گەڕاون مەوادی بەسەرچوویان دەست بەسەردا گرتووە.

وتیشی “جگە لەو 500 کیلۆگرامە 45 کارتۆن تەقەمەنیش دەستبەسەردا گیراوا کە ویستراوە بۆ جەژن ساغ بکرێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، هەر لە مانگی رەمەزاندا 20 پسوڵەی سەرپێچییان نوسیوە و سەرپێچی بۆ شوێنکارەکانیش بریتی بووە لە نەپۆشینی کڵاو و دەستکێش و سەردانەپۆشینی شیرینی و نەبوونی هەواکێش لە دوکانەکاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا، لیژنەکان لەسەر رێگای ناڵپارێز – پێنجوێن دەستیان گرتووە بەسەر گۆشتی بێ مۆر و دوور لە چاودێری تەندروستی کە لەلایەن قەسابە دەستگێڕەکانەوە دەفرۆشرا.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی لەسەر لیژنەکان تەنیا پسوڵەی سەرپێچی دەکرێت و دەست بەسەر مەوادەکاندا دەگیرێت و ئەو پسوڵانە کە دەچنەوە قایمقامییەت لە لایەن بەشی ئیدارییەوە دەخەمڵێندرێت و پێبژاردنیان بۆ دەکرێت بەڵام هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.

لە کۆتایی مانگی شوبات، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت تەواوی سەموونخانە و نانەواخانە و کولێرەخانەکانیان بەسەر کردەوە و کەمتەرخەمەکانیان سزا دا.

پێداجوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

دەست بەسەر 295 قوتوو شیری بەسەرچوودا گیرا

دەست بەسەر 295 قوتوو شیری بەسەرچوودا گیرا