964+
لە کەرکوک
بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیرکرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامێکی کەرکوک شەڕە تەقە لەنێوان تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر و پۆلیس روویداوە، تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیرکراوە.
تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێکی کیای دوو تۆنی لابووە و بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە.
سەرچاوەیەکی تایبەتی لە بنکەی پۆلیسی عەرەفە بە964ـی وت، لەشەقامی عەرەفەی شاری کەرکوک و نزیک مۆڵی شاهی ژیان، تۆمەتبارێک کەوتووەتە بۆسەی پۆلیسەوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە، رووبەڕووبونەوە لەنێوان پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر و تۆمەتبارەکە روویداوە و تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیرکرا و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارەکە داواکراوە لەلایەن دادگاوە و یەکێکە لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی