جامە دڵخوازەکەى
بلباو جامى شاى بردەوە
964+
وریا فەتاح
ئەتلەتیک بلباو بوو بە پاڵەوانى جامى شاى ئیسپانیا و مایۆرکاش لە بردنەوەى نازناوێک دڵى شکا.
لە یارى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا، ئەتلەتیک بلباو و مایۆرکا رووبەڕووى یەکترى بوونەوە، کاتى یاسایى یارییەکە و دوو گێمى زیادکراو بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک تەواو بوو.
بۆ یەکلایى کردنەوەى ئەنجامەکە، پەنا بۆ لێدانە سزاکان برا و ئەتلەتیک بلباو توانى 4-2 یارییەکە لە بەرژەوەندى خۆى یەکلایى بکاتەوە و دواى 40 ساڵ بە جامە دڵخوازەکەى شاد ببێتەوە.
چاڤى دەڵێت: جامى شا گرنگ نیە
لە مێژووى یانەکەى هەرێمى باسکدا، تائیستا 24 جار بووەتە پاڵەوانى جامى شا، بارسێلۆناش بە 31 جام پلەى یەکەمى گرتووە.