لە قەزای شێخان
گەنجێک بە سێ گوللە بریندار کرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای شێخان، دوو کەس بووەتە شەڕە تەقەیان و یەکێکیان سێ گوللەی بەرکەوتووە، بەپێی زانیاری 964 هۆکاری شەڕەکە بۆ دوژمنداریەکی کۆن دەگەڕێتەوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، بەدیاریکراوی لە مەفرەقی قەزای شێخان و لەیەکێک لە پێشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رووداوەکە روویداوە و تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
وتیشی، بریندارەکە گەنجیکی تەمەن 33ساڵەیە و بە سێ فیشەک بریندار کراوە و دواتر لە شێخانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی لە دهۆک.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی