لەکوێوە هاتبوون؟

10 کەسی ئەفغانی لە سەیدسادق دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

10 کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانین لە سەیدساق دەستگیر کراون و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەوڵیان داوە بە نایاسایی سنووری هەرێمی کوردستان ببڕن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی کە بە 964 دراوە، ئەو 10 کەسە لە رەگەزی نێرن و لە وڵاتی ئێرانەوە بە پێنجوێندا هاتوونەتە سەیدسادق و لەوێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، زانیارییان لەسەر ئەو 10 کەسە هەبووە و کە گەیشتوونەتە سەیدسادق دەستگیریان کردوون.

وتیشی، “دۆسیە بۆ هەموویان دەکرێتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە فەرماندەی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوورەوە دەستیکەوتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 172 هاوڵاتیی بیانییان دەستگیر کردووە، کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی سنووری هەرێمی کوردستان ببڕن.

سەرنج..سەرەتا لە پۆلیسەوە زانیاری بە 964 درا ئەوانەی دەستگیرکراون دوو کەسی ئەفغانین، بەڵام دواتر پۆلیسی سلێمانی ئەو زانیاریەی پێیداین کە ئەوان ژمارەیان 10 کەسە.

پۆلیسی سلێمانی: لە ناو کۆڵانەکان تەقاندنی تەرەقە قەدەغ...

پۆلیسی سلێمانی: لە ناو کۆڵانەکان تەقاندنی تەرەقە قەدەغەیە