لە بە‌غدا

بەڕێوەبەری بانکێك دەستگیرکراوە نزیکەی 7 ملیار دیناری بردبوو

964+

فەهمی نەبی

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی رایگەیاندووە، لە پرۆسەیەکی هەواڵگریدا بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لقی میسان دەستگیرکراوە، کە تۆمەتبارە بە دزینی شەش ملیار و 771 ملیۆن دینار لە بانک بەیارمەتی کارمەندێکی بانکەکە.

پرۆسەی دزیەکە هەر هێندە نییە، ئەو بەڕێوەبەرە هەماهەنگی کردووە لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی بەشی گەنجینە بۆ راکێشانی سێ ملیار و 385 ملیۆن دینار و دواتر داویانە بەکەسانی نەناسراو.

راگەیەنراوەکەی دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، بەپێی بڕیاری دادگا و مادەی ژمارە 315 فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

دەستەی دەستپاکی عێراق: لەگەڵ دەستەی هەرێمی کوردستان رێ...

دەستەی دەستپاکی عێراق: لەگەڵ دەستەی هەرێمی کوردستان رێکەوتنی کاری هاوبەشمان هەیە

دەستەی دەستپاکی شەش ساختەچی دەستگیرکرد

دەستەی دەستپاکی شەش ساختەچی دەستگیرکرد