زیاتر له‌ 60 كۆڵانى ناو ته‌قته‌قیش بێ كۆنكرێتن

بۆ یه‌كه‌مجار كۆڵانه‌كانى گوندێكی ته‌قته‌ق كۆنكرێت ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر قه‌زاى كۆیه‌ پڕۆژه‌یه‌كی كۆنكرێتكردن له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه ‌و چه‌ند گوندێكی جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ یه‌كێك له‌و گوندانه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆڵانه‌كانى كۆنكرێت ده‌كرێن.

گونده‌كه‌ ناوى سه‌ركه‌ڵكه‌ له ‌سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه‌.

نه‌مر كاكه‌ڕه‌ش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ته‌قته‌ق به‌964ـى وت، كۆڵانه‌كانى گوندى سه‌ركه‌ڵك، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆنكرێت ده‌كرێت بڕى 69 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كراوه‌.

وتیشی “له‌گه‌ڵ كۆنكرێتكردنه‌كه‌ ئاوه‌ڕۆ و شوسته‌شی بۆ داندراوه‌”

ئاماژه‌وى به‌وه‌كرد، ته‌واوى پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ و گونده‌كانى ئیلنجاغ و سه‌ركه‌ڵه‌ك به‌ بودجه‌ى 845 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراون.

ئاشكراشی كرد، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆرى گونده‌كانى ته‌قته‌ق كۆڵانه‌كانیان كۆنكرێت نین، ته‌نانه‌ت له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ش 68 كۆڵانى بێ كۆنكرێت و بێ  شۆسته‌ و ئاوه‌ڕۆرنه‌.

به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ پڕۆژه‌كه‌ به‌گشتى ته‌رخان كرابوو له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر بوو بۆ ساڵى 2022، و پلانیشیان هه‌یه‌ بۆ داهاتوو كارى زیاتر بۆ كۆنكرێتكردنى كۆڵانه‌كان بكه‌ن.

چه‌ند كۆڵانێكی ناحیه‌ى هێرۆ له‌ قوڕ و خۆڵ ده‌ربازیان...

چه‌ند كۆڵانێكی ناحیه‌ى هێرۆ له‌ قوڕ و خۆڵ ده‌ربازیان ده‌بێت