لە حەسەکە

ئاسایش نیو ملیۆن حەپی کەپتاگۆنی گرت

964+
ئەحمەد مستەفا

هێزەکانی ناوخۆی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر لە نیو ملیۆن حەبی کەپتاگۆن گرت له‌ شاری حه‌سه‌كه‌.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشت كه‌ بڕێکی زۆر له‌ حەبی مادەی هۆشبەر به‌ره‌و شاری حەسەکە دێت.

دوای هەوڵی هەواڵگریی و بەدواداچوون و چاودێری ورد، رۆژی یەکشەممە 31.3.2024، بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆسەیەکی دانا و توانی دوو کەس دەستگیر بکات كه‌ بازرگانییان به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر كردووه‌.

ئاسایش کە تازە چالاکییەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەوەشی وتووە، یەکێک له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان، شوفێری پاسێكی ده‌كرد و دووه‌میان به‌ ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە هاتوونەتە شارەکە.

له‌ نێو پاس و ئۆتۆمبێلەکەدا دەست بەسەر حەبی مادەی هۆشبەر گیراوە، کە 573 هەزار حەبی کەپتاگۆن بووە.

حەبی کەپتاگۆن لە مادەی ئەمفێتامین دروست دەکرێت و بەشێوەیەکی سەرەکی لە سووریا و لوبنان بەرهەم دە‌هێندرێت و یەکێکە لە مادە هۆشبەرە مەترسیدار و قەدەغە کراوەکان.

دەستگیراوە بەسەر یەک ملیۆن دەنکە حەبی کەپتاگۆن و برایە...

دەستگیراوە بەسەر یەک ملیۆن دەنکە حەبی کەپتاگۆن و برایەک براکەی خۆی کوشت

پێش چوونە دەرەوەی لە عێراق ملیۆنان حەپی کەپتاگۆن دەستی...

پێش چوونە دەرەوەی لە عێراق ملیۆنان حەپی کەپتاگۆن دەستیبەسەردا گیرا