دیمەنێک لە دراوی عێراقی _ وێنە: 964
سبەی دەدرێت
موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخان ئامادە نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
بانکی دەربەندیخان دەڵێت، بەهۆی ئەوەی لیست و چەکی موچەخۆرانی، خانەنشیی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان ئامادە نییە، ئەمڕۆ شەممە ناتوانن موچەکانیان پێ بدەن.
بانکەکە دەڵێت، سبەی یەکشەممە موچەی مانگی سێیان پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ لە هەمان بانک بڕیار وایە، موچەی (خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، کەمئەندامی سەنگەر “بۆ مانگی 2.2024” و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە “بۆ مانگی 2.2024”) دابەشبکرێ.
شەوی رابردوو 5.4.2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی موچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە و بەسێ رۆژ موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 6.4.2024، دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و تا رۆژی 8.4.2024 دووشەممە دابەشکردنی موچە تەواو دەبێت.
وەزارەتی دارایی تێبینی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە ئەم خشتەیە بەپێی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەگەڵ گۆڕانکاری لە تەمویل گۆڕانکاری لە لیستی موچەش روودەدات.