پێنج توێژن

ئەمڕۆ موچەی کێ دابەش دەکرێت؟

964+

توانا نەقی

بە پێی ئەو لیستەی دوێنێ شەو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ موچەی پێنج توێژ دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 6.4.2024 موچەی منگی ئازاری هەریەک لە کەسوکاری شەهید و ئانفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشتینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تا پێش جەژن و تا رۆژی دووشەممە هەموو موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی موچە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی دروستبوونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.

خشتەی موچەی مانگی ئازار راگەیەنرا و بە سێ رۆژ هەموو فەر...

خشتەی موچەی مانگی ئازار راگەیەنرا و بە سێ رۆژ هەموو فەرمانبەران موچە وەردەگرن