ئێستا رۆژانە ئاو دەدرێت

یەکەم رۆژی جەژن ئاو نادرێت بە ماڵەکانی ناحیەی رزگاری

964+

توانا نەقی

بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی رەمەزان لەم چەند رۆژەدا هەموو رۆژێک ئاو دەدرێت بە ماڵەکانی ناحیەی رزگاری بەڵام لەیەکەم رۆژی جەژن ئاو دابەش ناکرێت.

ئەمشەوی هەینی، فەرمانگەی ئاوی ناحیەی رزگاری بڵاویکردەوە، دەزانن بۆ ئەم بەرەجەژنانە هاوڵاتیان ئاو زۆر بەکاردەهێنن بۆیە بڕیاریان داوە هەموو رۆژێک لە رۆژی یەکشەممەوە تا کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان ئاو بەردەنەوە.

دەشڵێت، یەکەم رۆژی جەژن بیرەکانیان کار پێ ناکەن و ئاو بەماڵان نادرێت بۆ ئەوەی ئەو رۆژە کارمەندانی سەر بیرەکانیانیش لە ماڵ بن و لەناو خانەوادەی خۆیان بەخۆشی ئەو رۆژه پیرۆزە بەڕێ بکەن.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دووەم رۆژی جەژنەوە بەهەمان میکانیزمی پێشووتر دەست دەکرێتەوە بە پێدانی ئــاوی مـاڵان.

بەشێك لە گەڕەكەكانی رزگاری كێشەی کەمئاوییان هەیە

بەشێك لە گەڕەكەكانی رزگاری كێشەی کەمئاوییان هەیە