لە چوار ساڵدا

نزیکەی 300 هەزار هاوبەشی کارەبا زیادیانکردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی چوار ساڵدا، نزیکەی 300 هەزار هاوبەشی کارەبا زیادیانکردووە، بەجۆرێک ئێستا ژمارەیان نزیکبووەتەوە لە یەک ملیۆن و 900 هەزار هاوبەش.

ئەمڕۆ هەینی 5.4.2024، وەزارەتی کارەبا ژمارەی ئەو هاوبەشانەی کارەبای بڵاوکردەوە کە لە ساڵی 2019 تاوەکو 2023 هاوبەشی کارەبایان کردووە و دەڵێت، لە هەر سێ پۆلی نیشتەجێبوون، کشتوکاڵ و پیشەسازی، ژمارەکە گەیشتووەتە ملیۆنێک و 856 هەزار و 782.

بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی کارەبا، هەر ساڵێک نزیکەی 70 هەزار هاوبەشی کارەبا زیادیانکردووە.

هاوبەشانی كارەبا نزیكەی یەك ترلیۆن و 100 ملیار دیناری پارەی كارەبا قەرزدارن.

نزیکەی یەک ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزدارن

نزیکەی یەک ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزدارن