پرسی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر کێشە هەمەلایەنەکانی نێوان هەرێم ‌و حکومەتی فیدراڵ، سەردانی بەغدا دەکات.

میدیای نزیك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ زاری دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویان كرده‌وه‌، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆسیه‌ی بودجە و موچە، نەوت، هه‌روه‌ها هەناردەکردنەوەی نه‌وتی كوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
هه‌واڵی سه‌ردانه‌کەی بارزانی بۆ به‌غدا، هێشتا له‌ میدیای فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌.

سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دیاریی نه‌كراوه‌ كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نزیکە له‌گه‌ڵ سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا، كه‌ بڕیاره‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ واشنتن.

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان باسی ناردنی غاز دەکەن بۆ ئ...

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان باسی ناردنی غاز دەکەن بۆ ئەوروپا