جەژنەکە بوو بە دوو جەژن

هەفتەى داهاتوو موچەى مانگى سێ دابەش دەکرێت

964+

وریا فەتاح

مژدە خۆشەکە راگەیەنرا و هەفتەى داهاتوو دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى سێى فەرمانبەران دەکرێت.

هێمن میرانى، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو بە خێرایی دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان دەستی پێکردووە.

دەشڵێت: ئەو خەبەرە ئەو شەو زۆر خەڵک (زڕ خەو) دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى رۆژى پێنجشەممە، 964 لە دوو سەرچاوەی جیاواز لە بەغدا و هەرێمی کوردستان  زانى: ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئەمڕۆ یا سبەنێ، وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی سێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام پێش جەژن تەنیا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی دابەش دەکرێت، چونکە تا ئەو کاتە بڕی 618 ملیار دینار لە بەغداوە دەگات، موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان راستەوخۆ دوای جەژنی رەمەزان دابه‌ش ده‌كرێت
دابه‌شكردنی موچە لە رۆژی شەممە تا دووشەممەی داهاتوو دەبێت، چونکە سێشەممە ئەگەری هەیە جەژن بێت.
دوو سەرچاوەکە لە نزیکەوە ئاگاداری کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدان و پێگەکەیان یارمەتیان دەدات زوو دەستیان بە زانیارییەکان بگات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا هەموو فەرمانبەرانى هەرێم موچەى مانگى دووى 2024 یان وەرنەگرتووە و دابەشکردنەکە تەواو نەبووە.